فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە روونكردنەوەیەك لەبارەی دەنگۆی سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت كە هەواڵەكە دوورە لە ڕاستییەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە روونكردنەوەكەدا رایدەگەیەنێت “چەند رۆژێکە هەندێک میدیای نابەرپرس بە مەرامی تایبەت هەواڵی سەردانی سەرۆک وەزیرانیان بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەل بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە بڵاوکردۆتەوە”.
لە روونكردنەوەكەدا هەروەها هاتووە “هەواڵەكە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە”.
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاماژە بەوەش دەكات “هیوادارین راگەیاندن پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستێت نەک ئامانجی چەواشەکردنی ڕای گشتی بێت”.

