بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (کوردۆ عەبدوڵڵا) ناسراو بە (کوردۆی شاعیر)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ماڵباتی کۆچکردوو (کوردۆ عەبدوڵڵا)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، (کوردۆ عەبدوڵڵا) ناسراو بە (کوردۆی شاعیر)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۷ی تەمووزی ۲۰۲٥ئ

