رۆژنامەی ھەولێر

زیاتر لە 2 هەزار کرێکار و 600 ئامێر لە ڕێگەی هەولێر – گۆمەسپان کار دەکەن

 

پرۆژەی دووسایدی هەولێر – دەربەندی گۆمەسپان، لە لایەن کۆمپانیایی هێمن گرووپ دەست بەجێبەجێکردنی کراوە و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2026 تەواو بکرێت.

درێژی شەقامەکە 15 کیلۆمەترە، لە کۆتایی شەقامی کەسنەزان دەست پێ دەکات و لە دەربەندی گۆمەسپان کۆتایی دێت. پانی هەر سایدێک 10 مەتر و 75 سانتیمە و دوو رێرەوی سەرەکی و رێرەوێکی فریاگوزاری دەبێت.

لە درێژەی دووسایدەکەدا چوار پرد و یەک ئەندەرپاسی تێدەکەوێت و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژ و جۆراوجۆر و پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆشی دەبێت.

لەو پرۆژەیەدا 2 هەزار کرێکار و 600 ئامێری جۆراوجۆر کار دەکەن و 99٪ـی پشتی بە هێزی کاری ناوخۆیی بەستووە.