بۆ کۆچی دوایی باوکی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كوردستان24، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سەرەخۆشیی لە ناوبراو کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ـی تەممووزی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، بۆ كۆچى دواييى باوکی ڕۆژنامه‌نووسى دیار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كوردستان24، ئەحمەد زاویەتیی، سه‌ره‌خۆشيى لە ناوبراو و خانه‌واده و كه‌سوكارەکەی كرد.
سەرۆکی هەرێم، وێڕاى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه ئه‌حمه‌د زاويتەیى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

