رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق کرد

 

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مم 2025/7/9، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌رتورۆ ئه‌نيبال گالێگۆس ڕاميرێز، باڵيۆزى ڤه‌نزوێلا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌تى بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ڤه‌نزوێلا له‌گه‌ڵ عێراقدا بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌ر‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى خرانە‌ به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه‌، جه‌خت له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان، كرايه‌وه‌.