رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

سەرۆک حکوومەت نووسیویەتی “ئێستا دوو ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان، لەڕێی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە. تا کۆتایی 2026، پڕۆژەکە دەگاتە هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا”.