ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 3.7.2025 بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێرو د. شادان شێروان حیدری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوونی فێركاری ھەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشک و کارمەندانی تەندورستی، نەخۆشخانەی لە ئافرەتان و دایکبوونی فێرکاری، بە گوژمەی دوو ملیار و سێسه‌د ملیۆن دینار، بە ستاندەردی بەرز نۆژەن دەکرێته‌وه ….
له‌و رێ‌و ره‌سمه‌دا، دوای دانانی بەردی بناغەی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه، پارێزگاری هەولێر ستایشی بیرۆکە و جێبەجێکردنی پرۆژەکەی کرد، کە زادەی گرنگی دانی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە کەرتی تەندورستی، هاوکات سوپاسی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و كارمه‌ندان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریان كردووه و ئه‌رك له‌و پرۆژه‌یه‌دا دەکێشن كرد، كه بەشێوەكی ڕێک و پێک ئه‌ركه‌كانیان ئەنجامداوە و هیوای خواست له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی پرۆژەکە ته‌واو بکرێ، تاوه‌كو هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری سوودی لێ وه‌ربگرن و بخرێته خزمه‌تی هاوڵاتیان به گشتی و ئافره‌ت و منداڵان به تایبه‌تی …..
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، کە وێڕای قەیرانی دارایی، حکومەتی عێراق و یاری کردن بە قووتی فەرمانبەران، کە چەندین ساڵە بەرۆکی حکومەتی هەرێمیان گرتووه، بەڵام پڕۆژه خزمەتگوزارییەکان لەهەولیری پایتەخت بەتایبەت لەبواری نەخۆشخانە و درووست‌کردنی شەقام و نۆژەن کردنەوەی رێگاوبانەکان بەردەوامیان هەیە و له‌سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته و به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك به‌رده‌وام ده‌بین .
شایه‌نی باسه نۆژەکردنەوەی نەخۆشخانەكه پێكهاتووه له كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ و دروستکردنی بەشەکانی هۆڵی نەشتەرگەری و چاودێری چڕی منداڵەکان و منداڵە ناکامەکان و قاوش و هۆڵەکانی لەدایکبوون بۆ چارەسەری نەخۆشانی ئافرەتان و لەدایکبوون و نەخۆشییەکانی منداڵان و دروستکردنی خانوی پزیشکان .

