رۆژنامەی ھەولێر

ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی ژمارە3ی گۆڤاری (دەنگارە) بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.29، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرنووسەر و نووسەران و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و ڕۆشنبیران، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لە نێو بارەگای لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی كورد، ژمارە 3ی خولی نوێی گۆڤاری دەنگارە بڵاوکرایەوە.

گۆڤاری دەنگارە، گۆڤارێكی وەرزیی كولتوور و ڕۆشنبیریە و لە شەقڵاوە دەردەچێت، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان سەرنووسەریەتی.