رۆژنامەی ھەولێر

ئاماری نوێ لەبارەی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر

– کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر بەردەوامە و ڕۆژانە دوو تیم زیاتر لە 50 سەگی بێلانە، لە کۆچە و کۆڵانەکان کۆدەکەنەوە.

– لە ماوەی ساڵێک و 10 مانگدا زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراوەتەوە و بردراونەتە نێو شێڵتەر، بە نزیکەیی 15 هەزاریش ماون، بەتایبەتی لە شارۆچکەکانی دەورووبەری هەولێر.

– لە ڕۆژانی یەکشەممە تاکوو پێنجشەممەش، پزیشکی ڤێتێرنەری نەشتەرگەریی بۆ سەگە بێلانەکان دەکات، دوای نەشتەرگەریی کردنیان دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، زیاتر لە 7 هەزار سەگی بێلانە نەشتەرگەریان بۆ کراوە و لە شێڵتەر دەرچوون.

– بەگوێرەی ئامارەکان تاکوو دوو مانگ پێش ئێستا لەگەڵ کردنەوەی ئەم شێڵتەرە ڕێژەیی گەستن 47٪، کەمیکردووە.

جێگەی باسە، بە مەبەستی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لە هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی شێڵتەری سەگی بێلانە بە گوژمەی 455 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر لەسەر رووبەری 20 دۆنم زەوی دروست کراوە و ڕۆژانە چەندین تیمی پزیشکی ڤیتێرنەری و کارمەندی تایبەت تێیدا کار دەکەن.