گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەی کاتژمێر 6:30ـی بەیانی تاکو 7:45ـی بەیانی، بەهۆی تاقیکردنەوەکان لە هەرێمی کوردستان، دەوەستێت.
شەممە 21ـی حوزەیرانی 2025، دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، تاقیکردنەوەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەن، لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکە بە بێگەردی و دوور لە گزی، ئینتەرنێت لە کاتژمێر 6:30ـی بەیانی تاکو 7:45ـی بەیانی لە هەرێمی کوردستان دەوەستێت، ئەو پرۆسەیەش تا کۆتا تاقیکردنەوە بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گوتی: بە هەمان میکانیزمی پێشوو، تەنها لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (MMS) دەبڕدرێت، ئەو شوێنانەشی کە دیاریکراون کە پێویستە لە هەموو حاڵەتێکدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان هەبێت، سەنتەری زانیاری هەژماری من، لە گەڕەکی (32)ـی پارک، سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) و سەرجەم بانکەکان، فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، داتا سەنتەری پرۆژەی ڕوناکی و پێوەری زیرەک.
دەشڵێت: ئامانج لەبڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، ساڵانە لەسەر داوای فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمە بۆ ڕێگری کردن لە دیاردەی گزی یاخود هەر هەوڵێکی دیکەی نا یاسایی لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا

