ڕێگەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی، درێژییەکەی 27 کیلۆمەترە، پانتایی هەرلایەکی ڕێگاکە 10 مەترە، 6 پرد و یەک ژێرپرد و 70 ئاوبەری سندوقی لەخۆ دەگرێت، لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
بە تەواوبوونی ئەم دووسایدە، گەشەی ئابووری و ئاسانکاریی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتییان فەراهەم دەکرێت. شارەکانی هەولێر، سلێمانی، ڕانیە، قەڵادزێ و تەواوی ناوچەکانی گۆمەسپان و دەوروبەری بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

