لیژنەکانی پاککردنەوەی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان و لەم مانگەدا چەندین کێڵگەی چێندراو بە مینیان پاککردوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، لە درێژەی هه‌وڵه‌كانى پاککردنەوەی خاکی هەرێمی کوردستان لە مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان، لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى گەرمیان،بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری شاره‌دێى ڕزگاری، کێڵگەمینی (زەويی فەتاح) لە گوندی شاکەلى ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى گەرمیان، دواى پاککردنەوە و دڵنیابوونەوە لەوەی کە بە تەواوەتی سەلامەتە بۆ بەکارهێنان، ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرايه‌وه.ڕووبەری زه‌وييه‌كه ١٥هەزار مەتر دووجايه و دەیان مین و تەقەمەنی تێيدا دۆزراوەتەوە و پاشان سەرجەمیان لەناوبران.
لەلایەکی دیکەشەوە، هەر لە مانگەدا، دەستەکە ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، هەزاران مین و تەقەمەنی، کە لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین لە مانگی ڕابردوو هەڵگیرابوونەوە، له‌ناوبرد.لە ئەرکێکدا تیمی تەقاندنەوە له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، زياتر له نۆ هەزار مین و پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی، بە شێوازێکی کۆنتڕۆڵکراو و سەلامەت لەناوبرد.
لەلایەکی ديكه‌وه لە کێڵگە مینی (شێخ ستۆک) لە شاره‌دێی سیدەکان، ژماره‌يه‌ك مين و ته‌قه‌مه‌نى كه دۆزرابوونه‌وه، سه‌رجه‌ميان به‌شێوه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت و سه‌ركه‌وتوو له‌ناوبران.