بەهۆی وەستانی فڕۆكەخانەكان لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا سەرجەم حاجییان لە رێگەی وشكانی بگەڕێنێتەوە هەرێمی كوردستان.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “بۆ حاجیانی بەڕێز و خۆشەویستی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عەرەبستانی سعوودییە، ئێمە بە پەڕۆشەوە چاودێری ئێوەی ئازیز دەکەین، لەم دۆخە لەناکاوەی ڕوویداوە و و فرۆکەخانەکانی ناوچەکە داخراون”.
وەزیری ئەوقاف، ئەوەشی خستەڕوو: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە بەدواداچوونی ئەم پرۆسەیە و لە خەمی گەڕانەوەی ئێوەدایە بە سەلامەتی بۆ هەرێمی كوردستان” .
وتیشی: لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و وڵاتی سعوودییە لەسەر ھێڵین بۆ گەڕاندەنەوەی ئێوەی ئازیز بە سەلامەتی بۆ کوردستان، لە ئێستادا و دوای گفتوگۆیەکی بەردەوام و بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ئێوە، بڕیارمان دا بەگەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی”.
پشتیوان سادق هەروەها رایگەیاند “پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بە ڕێگەی وشكانی لە بەرەبەیانی رۆژی 14ی حوزەیران دەست پێ دەکات تاوەکو سەرجەم حاجیان دەگەنەوە کوردستان بەردەوام دەبێت”.

