بڕیار درا بە دواخستنی پرۆسهی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەم لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ ماوەی یەک هەفتە.
رۆژی ههینی، 13ـی حوزهیرانی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین له ڕاگهیهنراوێكدا گوتی، لەسەر فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، بەهۆی ناجێگیریی بارودۆخی ئاسایشیی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بڕیار درا به دواخستنی پرۆسهی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەم لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ ماوەی یەک هەفتە.
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.