بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دامەزراوەی ‘Visit Kurdistan’ ڕادەگەیەنرێت

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەی ‘ڤێزت کوردستان’ ڕادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 10-06-2025، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەی ‘ڤێزت کوردستان’ کە تایبەتە بە کەرتی گەشتوگوزار، بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

ڤێزت کوردستان، دامەزراوەیەکی ناحکوومەتییە و ماوەی زیاتر لە ساڵیکە دامەزراوە، لە چوارچێوەی کەرتی گەشتوگوزار کار دەکات و مەبەست لێی نیشاندانی شوێنە سرووشتییەکانی کوردستانە بە جیهان.”