ئەمڕۆ دووشەممە 6/2 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی راگەیاندن و رۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا کرد بە بۆنەی خەڵاتکردنی لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنی وەک ” کەسایەتیی راگەیاندنکاری ساڵ” ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێز مامۆستا فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی راگەیاندن و رۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا ،
بە بۆنەی خەڵاتکردنتان لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنتان وەک ( کەسایەتیی راگەیاندنکاری ساڵ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان رۆڵێکی دیار و کاراتان لە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و چاپەمەنیی و پشتیوانیکردنی نووسەران و رۆشنبیران و پەرەپێدانی ئازادیی بیروڕا و راگەیاندنی بەرپرسیار هەیە کە لە خزمەت پرسەکانی هاووڵاتییاندایە. ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و لە تەندروستیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/6/2