رۆژنامەی ھەولێر

بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە سلێمانی چەند کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و هوونەریی بەسەردەکاتەوە

دوێنێ، لە شاری سلێمانی، د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کەسایەتیی ڕۆشنبیری بەسەرکردەوە.

لە سەرەتادا د.سالار عوسمان سەردانی ماڵی نووسەر و لێکۆڵەر (د.عەبدولوەهاب چرۆستانی) کرد، وێڕای پرسین لەباری تەندرووستی ناوبراو، ڕۆڵ و خزمەتەکانی لە بوارەکانی زانست و ئەدەب و توێژینەوە، بەرز نرخاند. هاوکات باسی لە خزمەتی خانەوادەی چرۆستانی کرد.
هەر لە شاری سلێمانی بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، سەردانی هونەرمەندی پەیکەرساز بە نێوبانگی، (دارا حەمەسەعی) کرد و ڕۆڵ و کاریگەریی ئەو هونەرمەندەی لە خزمەت بە هونەر بەگشتی و بەتایبەت هونەری پەیکەرسازی بەرز نرخاند، کە داڕێژەری زیاتر لە (15) پەیکەرە لە وڵاتی ئیتاڵیا و لە شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، پیرمام، بەغدا و بابل).
هاوکات هیوای تەمەندرێژی و تەندرووستی بۆ خواست.