دوێنێ، د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانێکی دوو دامەزراوەی ڕاگەیاندن لە پارێزگای سلێمانی کرد.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، د.سالار عوسمان لەگەڵ ستافی گۆڤاری هەردەم کۆبووەوە و باسی لە گرنگی ڕۆڵی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن لە پەرەپێدانی کۆمەڵگادا کرد. هاوکات سەرنجی خستە سەر پێویستی بەهێزکردنی کارکردنی پیشەیی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا.
هەروەها لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا، د.سالار عوسمان سەردانی نووسینگەی کەناڵی کوردستان 24 لە سلێمانی کرد. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ئەرکە هەنووکەییەکانی پەیامی میدیایی و پەرەپێدانی کاری ڕاگەیاندن کرا.
د.سالار عوسمان لە وتەکانیدا جەختی لەسەر پیشەیی بوون و ئەرکە هەنوکەییەکانی دامەزراوە ڕاگەیاندنییەکان کردەوە بۆ خزمەتکردن بە هاووڵاتیان و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستاندا.