مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامهزراندنى کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەكات.
دهقی پهیامهكهی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بە بۆنەی(٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە کار و بەرنامەکانتاندا.
لەو یادەدا دووپاتی دەکەینەوە، کە ئەرکی سەرشانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە بە پێکەوەیی و بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارییەتیەوە کار بۆ پتەوکردنی ئەو ئەزموونە و، پاراستنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان بکەین.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠٢٥/٦/١