ئەمڕۆ چوارشەممە 5/28, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یورگن لیندسترۆم هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی لە سوید و پرسی کۆچکردن و ڕووبەڕوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.