ئێوارهی ئهمرۆ سێشهممه 2025.5.27، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و ژمارەیەک لە کونسڵ و نێردەی وڵاتان و هاوڵاتییان، لەپارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کونسڵخانەی وڵاتان لە هەولێر، دووەمین فیستیڤاڵی کلتووری نەتەوەکان کرایەوە، کە لە لایەن کۆمپانیای مەڵتی میدیا رێكخرابوو.
لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین کۆشکی تایبەت بە کلتووری نەتەوەکان و خواردنی تایبەت بە گەلانی جیهان نمایش کرابوون، ئەوە جگە لە ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی دیکەی جۆراو جۆری هونەری، پارێزگاری هەولێر دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست.