وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی مەرجەكانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا و بۆردی پزیشكی لە زانكۆكانی عێراق بڵاو دەكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوی كردەوە: گشتاندنمان ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە سەبارەت بە پێدانی لارینەبوون بە مەبەستی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و بۆردی پزیشکی لە عێراق.
بڵاویشی كردۆتەوە: فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە پێی مەرجەکانی لە گشتاندنی هاوپێچدا هاتووە، دەتوانن لارینەبوون داوا بکەن بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە كە پرۆسەی پێشکەشکردن بە ئۆنلاین (لە ڕێگەی ئەم لینكە) لە ڕێکەوتی 15/5/2025 دەستی پێ کردووە تا ڕێکەوتی 10/6/2025 بەردەوام دەبیت.