شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لێژنەی ماددەی 140 ڕایگەیاند: هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم زەوی وەردەگرن.
هەینی 23ـی ئایاری 2025، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لێژنەی ماددەی 140 لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت:
دوای نوسراومان بە ژمارە 61 لە 14ـی نیسانی 2025 و کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی مادەی 140ـی حکوومی، لەبەرواری 20ـی نیسان ، رەزامەندیمان وەرگرت هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی مامەڵەی مادەی 140ـیان کردووە، پارچەیەک زەوییان پێ بدرێت.
شاخەوان عەبدوڵلا ئاشکرای کردووە، ئەم بڕیارە ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کەمامەڵەکانیان تەواو کردووە بەڵام قەرەبووی 10 ملیۆن دینارەکەیان وەرنەرگرتووە، دەشڵێت: بڕیارەکە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە لەشنگال تا خانەقین ،بۆ ئەم مەبەستە نووسراو ئاراستەی پارێزگاکان کراوە بۆ جێ بەجێ کردن .