ئەمرۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥ لە دەڤەری بارزان، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا کە لە ناوی سروشت و ژینگەی پارێزراوی دەڤەری بارزان بەڕێوەچوو، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی باسی لە مێژوو، کلتور، ژینگە دۆستی و قوربانیدانی خەلکی دەڤەرەکە و هەرێمی کورستانی کرد، لای خۆیانەوە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، خۆشحالی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانەی و سوپاسی بەڕێزیانی کرد بۆ ئەو میوانداری و پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرا .
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی