ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی پێویستیی پەرەپێدان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەمەریکا و بە تایبەتی کۆنگرێسمان ویڵسنی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامییان لە هەرێمی کوردستان .
کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن، پشتگیریی خۆی بۆ کوردستانێکی بەهێز دووپات کردەوە و پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکانی بواری وزە کە دوێنێ لە واشنتن کران.