مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنیایی بە بنەمەڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025، مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵی کۆچی دوایی (سەباح حوسێن، ناسراو بە بەهمەن حوسێن) بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی حزبەکەی ڕادەگەیاند.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی هاتووە، شەممە 17ی ئایاری 2025 لە مزگەوتی جەلیل خەیات پرسە دادەنرێت بۆ بەشداربوون و گەیاندنی هاوخەمی و سەرەخۆشی.