شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی یەکێتیی دیموکراتەکانی جیهان دەکات

لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا، شاندێکی هەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی یەکێتیی دیموکراتەکانی جیھان کرد.

پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر بانگھێشتی فەرمی ستیڤن ھارپەر، سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا و سەرۆکی یەکێتیی دیموکراتەکانی جیھان و بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی 2025ـی پارتە دیموکراتەکانمان لە برۆکسل کرد.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، ئاماژەی بەوە کرد، لە دیدارێکدا لەگەل ستیڤن ھارپەر، سڵاوی تایبەتی سەرۆک بارزانیمان پێگەیاند و ھیوای سەرکەوتنمان لە کۆڕبەندەکەیان بۆ خواست.

کۆڕبەندی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری پارتە دیموکراتەکانی جیھان بەرێوەچوو و چەندین پانێڵ، وتار و چاوپێکەوتن ئەنجام دران.