دوای دەستنیشانکردنی چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوشوێنی تووندی گرتەبەر و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاندووە؛ پەتاکە لە کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.
سه‌ركار سورچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه : لە سەرەتای ده‌ركه‌وتنی تای خوێنبه‌ربوون تا ئیستا تەنیا دوو حاڵەتی تووشبوون لە هەرێمی كوردستان هەبووە، یەكێكیان له شاری دهۆك بوو كه به‌داخه‌وه بووه هۆی گیانلەدەستدانی، ئەوەی تریش لە شاری كۆیەیه كه چارەسەریی پێویستی بۆ كراوه و دۆخی جێگیرە.
سه‌ركار سورچی ڕاشیگه‌یاندووه : وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە هاوكاریی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و كشتوكاڵ هه‌ر زوو جێبەجێكردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی گرته‌به‌ر، به‌تایبه‌تی كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئاژه‌ڵی هاورده‌كراو له‌سه‌ر سنوور و رشاندنی ئاژه‌ڵه‌كان له سه‌ربڕخانه‌كان به مادده‌ی قڕكه‌ر به مه‌به‌ستیی خۆپارێزی له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه .
سه‌ركار سورچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم، داواشی له هاوڵاتییان كردووه كه هاوكار بن له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ته‌ندروستیی و له شوێنی سه‌ربڕخانه‌كان دووربكه‌ونه‌وه و گۆشتی بێ مۆری ته‌ندروستیی نه‌كڕن، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.