کارکردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە شاری هەولێر، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە و لە ئێستادا کارەکانى قۆناغێکى باشیان بڕیوە.
نەخۆشخانەکە، لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە دەست بە دروستکردنى کراوە، پێکهاتووە لە پێنج نهۆم، 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی چارەسەری كیمیایی و تاقیگەیەكی پێشكەوتوویى بەسەرجەم ئامێرە پێشكەوتووەكانی چارەسەری تێدادەبێت، و دواى تەواوبوونى دەبێتە گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە سەرئاستى هەرێمی كوردستان و عێراق.