لە سەر فەرمانى پارێزگارى هەولێر و لە چوارچێوەى گرنگیدانى بە کەرتى تەندروستى و باشترکردنى خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بۆ هاوڵاتییان، لە سەر بودجەى پارێزگا، دەستکرا بە فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی هەردوو هۆڵی ( چاودێری چڕ و هۆڵی نەشتەرگەری ) نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، کارەکانى پڕۆژەکە لە قۆناغى کۆتاییدایە و بەمنزیکانە تەواو دەبێت.