پەیامی نێچیرڤان بارزانی له‌ يادى‌ له‌سێداره‌دانى شه‌هيد له‌يلا قاسم و هه‌ڤاڵانی

به‌ ڕێزه‌وه‌ بوێرى و چاونه‌ترسيى ئه‌و و قوربانيدانى له‌پێناو ئازاديى كوردستان و شكۆمه‌نديى گه‌له‌كه‌يدا، به‌بيرده‌هێنينه‌وه‌.

ئه‌و سيمبۆلى ئيراده‌ى ئافره‌تى كوردى ئازاد و ده‌نگێكى نه‌به‌ردانه‌ى دژى سته‌م بوو كه‌ هه‌رگيز بيرناچێته‌وه‌ و بۆ هه‌ميشه‌ له‌ ويژدانى كوردستانيياندا به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.

گيانى خۆى و هه‌ڤاڵانى شاد، ياديان به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٥/١٢