ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێرەوە

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر ڕویدا و ئاگادار کراینەوە لە ڕووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانمان لە ئاگر کوژێنەوە و تیمی ڕزگارکردنی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەهۆی سەختی ڕووداوەکەوە چەند کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیان گیریان خواردبوو کە بە خێرا گەشتنی تیمەکانمان توانرا ژیانیان لە مردن ڕزگار بکرێت بەداخەوە لەو ڕووداوەدا کەسێک گیانی لەدەست دا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون،پاش ڕووداوەکە هەندێ لە ماڵپەڕ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی و لێدوانی ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر وەهایان بڵاو کردەوە کە پێنج کەس لەو ڕووداوە گیانیان لەدەست داوە بۆیە وەک بەڕێوبەرایەتیمان سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەد دەکەینەوە و داواکارین لە دەزگا و ماڵپەڕە ڕاگەیاندنەکان پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ڕووداوانە بکەن و زانیاری تەواو و دروست لە سەرچاوەی فەرمی وەربگرن

ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر
٢٠٢٥/٥/١٢