جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دهۆک کۆبووەوە

دوێنێ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانیدا بۆ دهۆک، لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی پارێزگەی دهۆکی پارتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوە دا کە پارتی بە ڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ گەورەترین و بەهێزترین حزبی کوردستان و عێراقە و خاوەنی مێژوویەکی پڕ سەروەرییە، بۆیە دەبێت ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی لە ئاست گەورەیی و مەزنی پارتیدا بن و هەمیشە لەگەڵ جەماوەر و خواست و داواکاری ڕەوای خەڵکی کوردستاندا بن .
جێگری سەرۆکی پارتی هەروەها دووپاتی کردەوە، کە پارتی حزبی هەموو ناوچە و دەڤەرێکی کوردستانە و خەڵکی بادینانیش، قوربانییەکی زۆریان لە پێناو کوردستان داوە و پێگەیەکی تایبەتیان لای پارتی هەیە، بۆیە پێویستە بەرپرسانی پارتی، زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن .