سیمینارێك دەربارەی تاوانی جینۆساید و لێكەوتە یاساییەكانیان

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌‌ولێر

لە دوازدەهەمین كەمپی پەرەپێدانی مرۆییدا، کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رێکی خست، چەندین سیمینار و وانەی جیاواز پێشكەش كرا، لە چوارچێوەی ئەو سیمینارانەدا، دكتۆر ڤالا فەرید سیمینارێكی تایبەتی پێشكەش كرد دەربارەی “تاوانی جینۆساید و لێكەوتە یاساییەكانیان “.

ئەیوب بابەكر بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە (هەولیر)ـی گوت:” لەو سیمینارەدا دكتۆر ڤالا فەرید تیشكیان خستە سەر ناساندنی جینۆساید و نەبوونی سزاكانی جینۆساید لە یاسای عێراقیدا، هەروەها ئاماژەیدا بە پێویستی قەرەبووکردنەوەی كەسانی زیانلێكەوتوو بە شێوازی وەكوو قەرەبووكردنەوە و داوای لێبوردن.
لە بەشێكی تری سیمینارەكەیدا، دكتۆر ڤالا فەرید ئاماژەی دا بەو كۆمەڵكوژیەی كە میللەتی كورد دووچاری بوونە، لەوانە ئەنفال و كیمیاباران و ئەو كۆمەڵكوژیەی كە برا ئێزدییەكان دووچاری بوون.