سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە 267مین پاپای ڤاتیکان، پیرۆزبایی لە پاپا ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست دەکات.
پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە پاپا ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بە ناوی هەرێمی كوردستانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم دەكەم، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕابەری كاسۆلیكەكانی جیهان. پەیامی ئاشتی، هاوسۆزی و دادپەروەریی قەداسەتی پاپا، ئومێد بەخشە.
هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دروود بۆ میراتی مەزنی قەداسەتی پاپا فرانسیس دەنێرێت و ڕایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی بە تەبایی و پێكەوەژیانی ئایینەكان