د.سالار عوسمان سەردانی دەیەمین فێستیڤاڵی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە، ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥ – د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی دەیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێری کرد.
فیستیڤاڵی ئەمساڵ لە ژێر درووشمی “هونەر ڕەنگدانەوەی شوناسمانە” بەڕێوەچوو و تێیدا کاری هونەری لە بوارەکانی شێوەکاری، میوزیک، سینەما و شانۆ پێشکەش کران.

لەمیانەی سەردانەکەیدا، د.سالار عوسمان دەستخۆشیی لە بەهرەمەندان و قوتابیان کرد کە بە دەستە ڕەنگینەکانیان وێنەی ناوازە و داهێنەرانەیان نمیاش کردبوو. هەروەها سوپاسی دەستەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ و بەڕێوەبەرانی کرد و هیوای خواست بەردەوام بن لە خزمەتکردن و پێشخستنی هونەر.