سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی کوڕی ئەیاد عەلاوی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5/5 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لە شاری بەغدا، بەشداری لە پرسەی (حەمزە)ی کوڕی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئەیاد عەللاوی کرد.
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆک مەسعود بارزانی و خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
ئەیاد عەللاوی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ هاوخەمی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پرسەکەی دەربڕی.