لە هەولێر … پیشانگای زانکۆ نێودەوڵەتییەکان کرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.4، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە سەرۆک و مامۆستایانى زانکۆ و بەرپرسانى دیکە، پێشانگای زانکۆ نێودەوڵەتیەکان لەلایەن کۆمپانیای ئەکسێس پوینت کرایەوە.

ئەم پیشانگایە کە تایبەتە بە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، قوتابی ڕاستەوخۆ دەتوانێت لە ڕێگەى بەشداریکردنی لەو پیشانگایەدا فۆرمى خوێندن لە زانکۆ سەرەکییەکانی جیهان وەربگرێت و لە نزیکەوە لەگەڵ نوێنەرانی فەرمی زانکۆکان چاوپێکەوتن ئەنجامبدات و بەدوای پرۆگرامە ئاست بەرزەکان بگەڕێت و دەرفەتی تایبەتی بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات مسۆگەربکا.

دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى نوێنەرانى زانکۆکان، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕیکخەرانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابیان خواست.