چوارشەممە 2025.4.30، دوای ئەنجامدانی یەکەمین كۆبوونهوهى نێوان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەید محسن سادقی، پارێزگارى زنجان، بەئامادەبوونى شاندى هەردوولا، لە دیوانى پارێزگاى زنجان، لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو پارێزگا، لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوولا و بە هێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان هەولێر و زنجان و گەیشتن بە ڕێککەوتن و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان، لێکتێگەیشتنی هەولێر و زنجان واژووکرا.
ئەمەش دەقەکەیەتی:-
مادەی یەکەم:-
هەردوولا بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری تەکنەلۆژی و پیشەسازی، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئابووری و بازرگانیی و گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.
مادەی دووەم:-
هەردوولا یەکتر ئاگادار دەکەنەوە لەو چالاکییانەی کە دەتوانن بازرگانی نێوان پارێزگای هەولێر و زەنجان بەرەوپێش ببەن.
مادەی سێیەم:-
هەردوولا هاوکاری یەکتر دەکەن لە ڕێکخستنی شاندی بەرپرسانی پارێزگا بەمەبەستی ئاسانکاری هاوکاری بازرگانی، گەشتیاری، پیشەسازی، خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری، تەندروستی، و وەرگرتنی قوتابیانی زانکۆ.
مادەی چوارەم:-
هەردوولا لەبواری پێشانگاکان و پێشانگا نێودەوڵەتییەکان و بەرەوپێشبردنی بازرگانی هاوکار دەبن و پاڵپشتی ئەندامەکانیان دەکەن بۆ بەشداریکردن لەو بۆنانە.
مادەی پێنجەم:-
هەردوولا هاندەر و پشتگیری لە پەرەپێدانی پڕۆژەی هاوبەش و دەرفەتی وەبەرهێنان و قازانجی هاوبەش دەکەن.