مەسرور بارزانی: پابەندبوونی خۆمان بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران دووپات دەکەینەوە

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران:

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ڕێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ ماندووبوون و ئەرک و بەشداریی کارای كرێكارانی كوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا، هەوڵی زۆری داوە و کاری کردووە لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لەم ڕووەشەوە، پابەندبوونی خۆمان بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و مافە یاساییەکان و باشترکردنی هەلومەرجەکانی کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و تەندروست بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.