چواس خالید – هه‌ولێر
پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان له هه‌رێمی كوردستن به‌رده‌وامه و له قوشته‌په پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ڕۆنان و قیرتاوكردنی شه‌قامی دووساید له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی داره‌توو جێبه‌جێكرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ست به‌ستنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه به نایاسایی به‌رده‌وامه و ماوه‌ی یازده ساڵه به شه بودجه‌كه‌ی بۆ نه‌نێردراوه، به‌ڵام له كوردستان ئاوه‌دانی و ڕۆنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار و به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شارۆچكه‌كه، پڕۆژه‌یه‌كی دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له قه‌زای قوشته‌په كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پڕۆژه‌كه كه‌وتووه‌ته گه‌ڕه‌كی ژین له سه‌نته‌ری قه‌زای قوشته‌په و به گوژمه‌ی په‌نجا و نۆ ملیۆن دینار، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی قوشته‌په‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتییانی ناوچه‌كانه‌وه.
هه‌ر له قه‌زای قوشته‌په و له گه‌ڕه‌كی ژیان، پڕۆژه‌ی ڕۆنانی شه‌قامێكی پازده مه‌تری به درێژایی سێ سه‌د مه‌تر و دانانی قاڵبی كربستۆن و كاری خۆڵكاری و تێكه‌ڵه‌ڕێژی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی شاره‌وانییه‌كان كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كاری ڕۆنانی به‌رده‌وامه.
جیاله‌وانه و هه‌ر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ڕۆنان و قیرتاوكردنی شه‌قامی دووساید له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی داره‌توو جێبه‌جێكرا.
له چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی داره‌توو، ده‌ستكرا به ڕۆنان و قیرتاوكردنی شه‌قامێكی ٣٠ مه‌تری به‌درێژایی چوارسه‌د مه‌تر بۆ هه‌ردوولای شه‌قامه‌كه. جیا له‌وانه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ڕه‌گه‌وبان، له ماوه‌ی ڕابردوو و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شه‌قڵاوه، ده‌ستكرا به ڕێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی كرێچییان، كه ده‌كه‌وێته شه‌قڵاوه‌ی نوێ، پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كه پێكهاتووه له پڕكردنه‌وه‌ی چاڵ و خراپییه‌كان و به‌ردڕێژكردنیان.
هه‌ر له قه‌زای شه‌ڵاوه و له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شه‌قڵاوه، ده‌ستكرد به دانانی كربستۆنی ناوه‌نده دورگه‌ی شه‌قامی دووسایدی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر – شه‌قڵاوه.
جیا له‌و پڕۆژانه، ئێستا له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
له‌گه‌ڵ بیانووگرتن به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و دواخستنی، نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ، حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ نه‌یتوانیوه پێش به پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت، ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك به‌رزه، به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی شاروانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی ٢٠٢٤ دا و جیا له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێیكردووه، ته‌نیا له‌ناو شاری هه‌ولێر، به گوژمه‌ی حه‌فتا و سێ ملیار و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن و شه‌ش سه‌د و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د و بیست دیناری عێراقی، سه‌د و بیست و یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویست جێبه‌جێكراوه و خراوه‌ته خزمه‌ت دانیشتوانی شار.
له كۆی پڕۆژه‌كاندا، شه‌ست و چوار پڕۆژه‌یان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٠٠%ی و ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر جێبه‌جێكراون، هاوكات له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێریش سی و پێنج پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ناو شاری هه‌ولێر جێبه‌جێكراوه.
له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، چوار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراوه و له‌سه‌ر بودجه‌ی دارایی‌ش پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری و له‌سه‌ر داهات و پێشینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، حه‌ڤده پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌نیا له‌ناو شاری هه‌ولێر جێبه‌جێكراوه.