چواس خالید – هەولێر
له پارێزگای هه‌ولێر كاركردن بۆ زیادتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی به‌رده‌وامه، له‌پێناو زیدكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، له قه‌زای بنه‌سڵاوه هه‌ڵمه‌تێكی دار چاندن به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات هه‌زار گوڵی جۆراوجۆر له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر نێژران.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كار له سه‌وزكردنی هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ولێری پایته‌خت كه به‌هۆی چه‌ندان هۆكاره‌وه هه‌واو ژینگه‌كه‌ی به‌ره‌و پیسی زیادتر ده‌چوو، دوای داخستنی پاڵاوگه‌كان و دانانی فلته‌ر بۆ كارگه‌پیشه‌سازییه‌كان و مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، پلانی سه‌وزكردنی زیادتری شاره‌كه به‌رده‌وامه.
له یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانی زیادتركردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و له نزیكترین كاتدا، له پێناو په‌ره‌پێدانی ناوچه سه‌وزاییه‌كان و زیادتركردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی دار چاندن له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا نزیك به هه‌زار دار و نه‌مام له پانتاییه‌كی قه‌زای بنه‌سڵاوه به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری نێژران و به‌وه‌یش ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌و ناوچه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادتر ده‌كات و دواجار كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی قه‌زاكه و پارێزگای هه‌ولێڕ ده‌بێت.
جیا له‌وه و له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌وزایی له پارك و باخچه و دوورگه ناوه‌ندییه‌كان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان له هه‌ولێر، ده‌ستكرا به چاندنی زیادتر له هه‌زار گوڵی جۆراوجۆر له شاقمی سه‌د مه‌تری و پاركی شار.
به مه‌به‌ستی زیادتركردنی ڕێژه‌یی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان و ڕێگریكردن له پیسبوونی ژینگه‌كه‌ی، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له ساڵی ٢٠٢٤دا زیادتر له سه‌د و سی و یه‌ك هه‌زار دار و زیادتر له شه‌ست و پێنج هه‌زار گوڵی جۆراوجۆر له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر چێندراون و ڕێژه‌ی سه‌وزایی ٢٠%ی تێپه‌ڕاندووه و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتریش بكرێته‌وه.
ئه‌و ژماره‌یه‌ی داچاندن له‌لایه‌ن هه‌ر سێ نه‌مامگه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێری سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌رهه‌مهێندراون و له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه له شوێنه پێویسته‌كانی شاری هه‌ولێر چێندراون.
جیا له‌وانه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پار هه‌ڵمه‌تی چاندنی ملیۆنێك دار به‌ڕووی له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، دار به‌ڕوو كه یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كانه‌ی توانایه‌كی به‌رزی له پاككردنه‌وه‌ی ئاو و هه‌واو خاكدا هه‌یه و به‌هۆی ڕه‌گداكوتانی قوڵییه‌وه، پته‌وی خاك ده‌پارێزێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی خۆراكی باڵنده‌كانه و ته‌مه‌نیشی درێژه، كه هه‌ندێ جۆری دوو هه‌زار ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه، له شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد، كه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پشتیوانی و سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كه ده‌كات، كه ده‌كرێت هۆكارێك بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
ساڵانێكه زه‌نگی مه‌ترسی گه‌رمبوونی زه‌وی به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی جیهانه‌وه لێدراوه و یه‌كێك له چاره‌سه‌رییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزاییه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیا له بنیاتنان و ڕۆنان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان به هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانه كار له سه‌وزكردن و فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی پاك و ته‌ندروست بۆ دانیشتوانی ده‌كات، به پڕۆژه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی ژینگه‌یی، ملیۆنان نه‌مامی له خاكه‌كه‌یدا ناشتووه و ساڵانه له وه‌رزه‌كانی تایبه‌ت به چاندن، ملیۆنان نه‌مام دی ده‌نێژێت.