سەرۆک بارزانی: بۆردومانكردنی قەڵادزێ بەڵگەیەکە لەسەر دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق

پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە 51ـەمین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

لە پەنجاویەكەمین ساڵڕۆژی تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو كارەساتە دەنێرین. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بەڵگەیەكی ترە لە دڕندەیی و بێباكیی ڕژێمی پێشووی عێراق. تاوانێكی ڕوون و ئاشكرا بوو لە دژی خەڵكی مەدەنی و هەرگیز لەیاد ناكرێت.