ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٣، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری هەڤاڵان، تەحسین دۆڵەمەری، ئیحسان ئامێدی، ئەندامانی بەش، لە دەڤەری ئامێدی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندرووستی کەسایەتیی دیار و تێکۆشەری دەڤەری ئامێدی و بەرپرسی پێشووی لقی (١٨)ی ئامێدی (محەممەد موحسین)ی بەسەرکردەوە.
لە دیدارەکەدا، بەرپرسی بەش هیوای سەلامەتی و تەندرووستیەکی باشی بۆ خواست و هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ باشتربوونی ڕەوشی تەندرووستی ناوبراو دووپاتکردەوە.