ڕۆژی پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ئەدەبناس و ڕۆشنبیریعەرەب كرد كە بەبۆنەی كردنەوەی حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی هەولێر سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان و پاڵپشتیكردنی فەرهەنگیپێكەوەژیان و سەقامگیری هەبوو و هەروەها ستایشی كولتووری میواندۆستی و ڕۆحی یەكترقبووڵكردن و ڕێزگرتنی گەلی كوردستانیان كردو وەك نموونەیەكی باڵا و جیاواز لە ناوچەكە وەسفیان كرد.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و كورتەیەكی لە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان و قۆناغیڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین بۆ شاندی میوان خستەڕوو و جەختی لەوە كردەوە كە سەركەوتنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوەكە گەلی كوردستان لەدوای ڕاپەڕین، لێبوردە بوو و دەستی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە نەیارەكانی نەبرد و لاپەڕەیەكی تازەی لە ژیانی سیاسییخۆی كردەوە. سەرۆك بارزانی لە گوتەكانیدا پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانپێویستە لە چوارچێوەی دەستووردا هەموو لایەك پابەندی بنەماكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بن.
لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا لەبارەی كێشە جەوهەرییەكانی ناوچەكە و بارودۆخی سووریا ئامادەبوان كۆمەڵێك پرسیار و تێبینیان ئاراستەیسەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانیش وەڵامی تێبینی و پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە.