رۆژی یەکشەممە 13ی نیسانی 2025، بە چاودێری بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی، و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک بەڕێز کاک مسرور بارزانی و ئەندامانی مەکتەب سیاسی و کومیتەی ناوەندی، بەرپرسی بەش و لقەکان، دیپلومات و نوێنەری وەلاتان یەکەمین کۆنفڕانسی ئافرەتانی کوردستان لە شاری هەولێر سازکرا.
ئەم کۆنفرانسە بە سەرپەرشتی ( ئامینا زکری) ئەندانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا. یەکەمین جارە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەڕێوەبچێت و تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتانی کوردستان لە هەموو ئورگانەکانی حزب، سەرۆکاتی هەرێم، حکومەت، پەرلەمانی کوردستان و ئەنجۆمە نوینەرانی عێراق ئامادەبوون. ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو. لە دەستپێکی کۆنفڕانسەکەدا جەنابی سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد.
لە وتارەکەیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆڕشەکانی گەلی کورد و پەروەردەکردنی پێشمەرگە وەک دایک و مامۆستا دا و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئافرەت لە هەموو بوارێک‌دا ئەو بوارەی پێ بدرێت ڕۆڵی خۆی ببینێت. لەلایەکی دیكە فەرموو ڕۆڵی ئافرەتی كورد قەت لە ڕۆڵی پیاو كەمتر نەبووە، ئەگەر هەندێكجار زیاتریش نەبێت. لە شۆڕشی ئەیلوول، لە شۆڕشی گوڵان، لە شەڕی داعش، رۆڵێكی زۆر زۆر بەرچاویان هەبووە، بە تایبەتی لە شۆڕشی گوڵان. لە شەڕی داعش‌یش كچەكانمان ئەوەندە ئازابوون كە جێی شانازی بوون بۆ ئێمە، لە چەندین جار خۆیان تووشی شەڕ بوون، یان كە داعش هێرشی هێنا بۆ ئەو شوێنەی كە ئەوان لێی بوون، شەڕێكی زۆر قارەمانانەیان كرد.
سەرۆک بارزانی بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی ئافرەتانی بە چالاکییەکی گرنگ لە قەڵەم دا و وێڕای ئاماژەدان بە دروشمی کۆنفڕانسەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئێوە بە تواناکانتان داهاتوو بنیات بنێن و ئێمەش پشتیوانت
بەندە وەك سەرپەرشتیاری كۆنفرانس وتارێكم پێشكەش كرد، لێرەدا پووختەیەكی دەخەمە بەردەستی ئێوەی بەڕێز
به‌ناوی یەزدانێ دلوڤان
رێبەر و سەروەرێ مە به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك کاک مسرور بارزانی, ئەندامێن مەکتەب سیاسی و کومیتەیا ناوەندی، بەرپرسی بەش و لقەکان
دیپلوماتکارا و نوێنەری وەلاتان ، ئامادەبووانی بەرێز
ئافرەتانی سەربەرز
زۆر به‌خێربێن و خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ پێكه‌وه‌ین له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی كوردستان.
به‌ڕێزان؛
ئەم کۆنفڕانسە بە دروشمی بە تواناکانمان داهاتوو بنیاد دەنێنئه‌نجام ده‌درێت، كه تێیدا 700 ئافرەت لە ناو ئۆرگانەکانی حزب، دامه‌زراوه‌كانی حکوومەت، سەرۆکاتی هەرێم،پەرلەمانتارانی کوردستان و عێراق به‌شداریان كردووه، ئامانج له‌م كۆنفرانسه بریتییه له : سازدانی کەشێکی ئازاد و دیموکراسی بۆ گفتوگۆكردنی هه‌مه لایه‌نه، په‌یوه‌ست به پێگە و دۆخ و ئاریشه‌ی به‌رده‌م كاری ئافره‌تان و بره‌ودان به تواناكانی ئافره‌تان له ئۆرگان حزبی و دامه‌زراوه دەستوریەکانی هەرێمدا.
به‌ڕێزان:
پرسی ئافرەت لەناو ڕێبازی بارزان ، پرسەکە پەیوەندیدارە بە باوەڕ و دونیابینی شێخەکانی بارزان، كه لەسەرەتای دروستبوونی رێبازدا؛ پرسی ئافرەت لە پرسە هەرە له پێش و گرنگەکانی بووە، هەروەك لە چاکسازی جڤاکی و سیاسیەکانی(شێخ عەبدولسەلامێ بارزانی)پێش دوو سەدەرەنگیداوەته‌وه، بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی ئەم ناوچەیەرزگارکردنی ئافرەتان لە بەند و بەربەستە جڤاکیەکان کاری هەرە پیشێنەیان بووە و هەنگاوی گەورەیان لەم بوارانه‌دا هاوێشتووە، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له چوارچێوه‌ی بەرهەمی سێکوچکەی فەلسەفە و باوەری رێبازی بارزان بووه كه (خودا پەرستی و مرۆڤ دۆستی و نیشتمان پەروەریین).
لە سەرەتای شۆرشەکانی بارزانی و پاشان لە شۆرشەسەرتاسەریەکانی کوردستاندا، ئافرەتی کورد به هزر و بیركردنه‌وه و به‌شداری كارایان، ئه‌وه‌یان سەلماند کە رۆڵیان له پیاوان کەمتر نەبووە، بەڵکو هاوشانی پیاوان هاوخەبات بوون و دەیان ئافرەت بووینەتە سیمبول و رەمزی بەرخودان و شۆرش و کوردایەتی. بونموونە؛ حەلیما پشتگری ئافرەتێک کە خێزانی قوربانی و دایکی چوار پێشمەرگەی شەهیدی شورش لە نامەیه‌کدا بۆ جەنابێ سەرۆك بارزانی لە 19 ئابی 1986دەنووسێت، مادام کە پیاوانی چەک هەڵگری ماڵەکەم تەواو بوون، ئەوە بووک و کچەکانی ئامادەن بۆ بەرگری لە کوردستان و ڕزگارکردنی، چەکی کوڕەکانی هەڵبگرن، ئەم ورە بەرزیە وای کرد پێشمەرگەی کوردستان بە ورەیەکی بەرزتر بەردەوامی بە خەبات بدەن، جەنابێ سەرۆك بارزانی لەسەر نامەی ئەو ئافرەتە خۆراگرە بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دەنووسێت(میللەتێک خاوەن ئەم دایکە قارەمانانە بێت، ئێنشاللە هەر سەردەکەوێت، بەراستی دەبێ لە دایکە حەلیما فێری کوردایەتی و فیداکاری ببین).
جه‌نابی سه‌رۆك؛ رێبەر و لێڤەگەرێ کوردایەتی؛ ئەمرۆ ئێمەی ئافرەتان هەموومان قوتابی دایکە حەلیمەکانین، کە پەروەردە کراوین بە روحی نیشتیمان پەروەری و خۆشه‌ویستی خاك، بۆیە هەموومان ئاماده‌ین لە پێناوی رزگاری کوردستان هەم پەروەردەکارێکی نمونەیی بین بۆ نەوەکانی ئایندە، هەم خۆشمان گیان فیداکاری کوردستان و کوردایەتی بین، به‌دڵنیایشه‌وهبه‌شێك ده‌بین له پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستانه‌كه‌مان.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێزی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی كوردستان:
یه‌كێكی تر له ته‌وه‌ره گرنگه‌كان، بەشداری ئافره‌تانه لە بواری سیاسی و پرۆسەی بڕیاردان و بەشداری لە دانوستاندنە سیاسىییەکانە، ئه‌م به‌شدارییه، فاکتەرێکی گرنگە بۆڕەنگدانەوەى بەها دیموکراسیەکان و بەهێزکردنى ئاشتى و سیسته‌می سیاسی.، هەروەها بە گرنگی دەزانین پرۆژەی دامەزراندنی “ئەکادیمیای ئافرەتان لە سیاسەتدا” کەتێدا پرۆگرامی تایبەت بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکانی ئافره‌تان لە بواری سیاسی‌دا دابمه‌زرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه دەستەبەرکردنی هەلی یەکسان بۆ پلەبەرزکردنەوە و پێدانی ده‌رفه‌تی پله تایبه‌ته‌كان له دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا به گرینگ ده‌زانین، بۆیه‌شه داواكارین كه سیسته‌می كۆتا له دامه‌زراوه جیاجیاكانی پەرلەمان و سەرۆکاتی هەرێم و حكوومه‌ت و ئۆرگانه حزبەکان به‌رفراوانتر بكرێت.
به‌ڕێزان:
هەنگاوی دووه‌م لە خەباتی سیاسی ئافره‌تانی كوردستاندا، هەوڵدان بووه بۆ گەیشتن بە پۆستە حکوومی و پەرلەمانییەکان.له‌مباره‌وه حکومەتی هەرێم ده‌رفه‌تیكی باش و گرینگی به وجودی ئافره‌تان له پۆست و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان داوه، له لایه‌كی دیكه‌وه چەندین میکانیزمی بۆ پاراستنی ئافرەت و خێزان گرتەبەر.
له دامەزراوەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردنیشدا، لەکابینە یەک لەدوا یەکه‌كانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستاندا؛ بەتایبەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا پاڵپشت بە بڕیار‌و راسپاردەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و جێگرانی سه‌رۆك و سەرکردایەتی پارتیمان، ئافره‌تان ئامادەیی ناوازەیان هەبووه و زیاتر پەرە بە بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی ئافرەتان دراوە و ژمارەی ئافرەتانی سەرکردە و پلە باڵاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵکشانی بەردەوام دابووه.
بەپێی ئامارەکانی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی (IPU)، تا ساڵی 2023، تەنها %26.5 لە ئەندامانی پەرلەمانەکانی جیهان ئافره‌ت بوون و خوشبەختانە ئەو ڕێژەیە لەهەرێمی کورستان بۆ 30% بەرزکرایەوه.
مێژوو شاهیدی بۆ ئەو ڕاستییە دەدات کە پارتی دیموکراتی کوردستان؛ لە بارترین گۆڕەپانی خەباتی سیاسی، مەدەنی و کولتوورییە بۆ پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان، بەشداریکردنی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسی‌دا بە بنەمایەکی سەرەکی دەزانێت بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بۆیەشە بە پاڵپشتی راستەوخۆی بەرێز جەنابی سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی سێزدەی پارتیدا، بڕیاردرا ڕێژەی 10% وەک کۆتای ئافرەتان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی جێگیر بکرێت و لە کۆنگرەی چواردەشدا ئەم ڕێژەیە بۆ 15% بەرزکرایەوە، دواتریش وەک جێبەجێکردنی بڕیاری و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە لە مەکتەب و دەستە و لق و بەشەکاندا پۆست و بەرپرسیایەتی گرنگ بە ئافرەتان سپێردرا.
دوای کۆنگرەی 14؛ لە هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتیماندا، بە بڕیاری جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی، توانرا دەستەبەری کۆتای ئافرەتان لەناو ئۆرگان جیاجیاكانیپارتیماندا جێگیر بکرێت، لە ئێستادا ڕێژه‌كه به‌جۆرێك به‌رزبووه‌ته‌وه كه جێگه‌ی دڵخۆشییه‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ژینگه درووسته‌یه كه ڕێبازی پیرۆزی بارزان و پارتی له‌سه‌ر بونیادناوه.
ئامادەبووانی خوشەویست
دە‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه به خاڵیك بده‌م كه به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانی میدیا و سۆشیال میدیا؛ مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ ئافرەت و پرسەکانی ناکات، ئافرەتێکی زۆر لە ڕێی میدیاوە زیانی پێگەیشتووە، دەبێ میدیا ڕێزگرتنی ئافرەت بە هێڵی سوور بزانێت!. لەم کاتەدا كاتێك ئافرەتان دەگەنە پێگەیەکی بەرز و لەناو کومەڵگەدا ڕۆڵ و ئەرکی گەورە وەرئەگرن،لە رێگه‌ی پێگەی ناسراو و نەناسراوە دەکەونە بەر هێرشی ئەلیکترۆنی، هەڵبەتە ئەم مەترسیە تەنها بۆ ئه‌و ئافرەتانه‌نییە کە خاوەن هێز و پێگەن لەناو کومەڵگه‌دا، بەڵكو بەپێچەوانەوە عەقڵیەتی چەوساندنەوە، مەترسی لەسەر هەموو ئافرەتێك درووست کردووە، کە بەشێکە بۆ شکاندنی شکۆ و حورمه‌تی ئافرەتان، ئافرەت لەناو کومەڵگه‌ی کوردی‌دا هەمیشە ڕێزی پارێزراو بووه، داوا لە دامه‌زراوه‌كانی میدیا و سوشیال میدیا و نەوەی ئێستاش دەکەین، کە پابه‌ندبن به داب و نەرتیی بەرزی کوردەواری کە هەمیشە ئافرەت جێگای رێز و خۆشه‌ویستی بووە، شكۆی پارێزراو بووه.
پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌یڕه‌وی ناوخۆیدا، مادده‌ی (29) بڕگه‌ی شه‌شه‌م، سزانی توندی به‌سه‌ر ئه‌و كادیر و ئه‌ندامانه‌دا سه‌پاندووه، كاتێك هه‌ر كه‌سێك كه كاری هەراسانکردن و توندوتیژی نواندن دژ بە ئەندام و کادیرێکی ئافرەتئه‌نجام بدات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی جێگای سووپاس و پێزانینه.
به‌ڕێزان:
بەشداری ئافره‌تان لە بازاڕی کاردا فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ گەشەی ئابووری. بەپێی ڕاپۆرتەکانی بانکی جیهانی، زیادکردنی بەشداری ژنان لە هێزی کاردا دەتوانێت بەرهەمی ناوخۆیی هەر وڵاتێک بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە، له‌م ڕوانگه‌وه داوا لە بەرێز کاک مسرور بارزانی دەکەین وەك چون پێشتر ئەم دەرفەتەی بۆ ئافرەتان رەخساندوە لە کابینەی داهاتوودا فراوانتر، وەک پلانی ستراتژی بخاتە کارنامەی خۆی.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
لێرەدا پەیامەکی تایبەتیم بۆ ئافرەتان هەیە، كه هاوڕێ و هه‌ڤاڵ و هاوخەباتی منن؛
ئافرەت بوون خاڵێکی بەهێزە نەک لاواز، باوه‌ڕێكی ته‌واوتان به‌خۆتان هه‌بێت و پێویسته تواناكانی خۆمان به‌به‌رده‌وامی پەرەپێ بده‌ین، پێویستە لەم قوناخە نوێ‌دا کە جیهان لە گۆرانکاریەکی خێرادایە، ئێمەی ئافرەتانی کوردستان گرنگی بە پەروەردەی هزری و توانەکانمان بدەین، بە گووتارێكی عه‌قڵانی و لۆژیكییه‌وه به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانمان بین و واز بینن لە گوتاری خۆ بە قوربانی نیشاندان، دەبێت هەمیشە لەیادمان دا بێت ئافرەتی کورد ناسراوە بە ئازایەتی و چاونەترسی، بۆئه‌وه‌ی سەرکەوتوو بین پێویستە خومان بین و بە ڕەنگ و دەنگ و زهنیەتی ئافره‌ت سیاسەت بكه‌ین .
له كۆتایدا ده‌ڵێم؛ ئافرەتی کورد دەتوانێ شانازیی بەخۆیەوە بکات، سایکۆلۆژیای شانازیی لە ناخی خۆیدا و لەناخی ئەوانیتردا دروست بکات،بەشانازییەوە وەستاوین و بە شانازییەوە دەپەیڤین و بە شانازییەوە دەنگمان دەگەیەنینە هەموو دونیا و بڕگەکانی کۆنفڕانس دەکەین بە بەرهەم و، ڕوو لە سەرۆک و ڕابەری کوردستان دەکەین و دەڵێن:( جەنابی سەرۆک، باب و برا و کەسمان بە تواناکانمان داهاتوو بنیاد دەنێین!).
لە کۆتاییدا :
– سوپاسی جه‌نابی سەرۆک ده‌كه‌ین کە بەردەوام پاڵپشتی دۆزی ئافره‌تان بووه.
– سوپاسی جێگرانی سەرۆک(کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مسرور بازانی) ده‌كه‌ین کە لەو ماوەیه‌یی سەرۆکی حکوومەت بوون، گرنگیان بەبەشداری راستەقینەی ئافرەتان و هەمواری یاساکانی باری کەسیەتی داوە.
– سوپاسی جێگری سەرۆك بەرێز کاک مسرور بارزانی دەکەین وەک هەمیشە یارمەتیدەر و پاڵپشت بووە و ئەرکی دارایی کۆنفرانس لەستۆی جەنابیان بووە.
-سوپاس بۆ دەستەی کارگێر و مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
-سوپاس بۆ هەڤالانم، ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی کە ماندوونەناسانە کاریان کرد، سوپاسی بۆ بەشی رۆشەنبیری و راگەیاندن مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڕێز ده‌کەین زۆر هاوکار و پاڵپشت بوون.
– سوپاس بۆ هەموو تیمەکان ئەمنی و میدیا و راگەیاندن و پرۆتوکول و هەموو ئەو کەسانەی کە کاریان بۆ سەرخستنی ئەم کۆنفرانسەیان کرد.
– سوپاسی بۆ باوکمان، کە وانەی شەرەف و کوردایەتیان فێرکردین سوپاس بۆ براکانمان ئەوانەی مەردانە لەبری دەستبردن بۆ تفنگ و کوشتنی ژنەک قەلەم و گولیان دایە دەستمان و مەردانە برا و پشتمان بوون.
– سڵاو له‌و ئافره‌ته شۆرشگێرانه‌ی كه به‌خوێنی خۆیان و ڕۆڵه‌كانیان ئه‌م ئه‌زموونه‌یان درووستكردووه و پاراستووه.
– سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌نه‌كانمان، دروورد بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له یاد.
كۆنفرانس دوو رۆژ گفتوگۆی بابەتەكانی كرد
لە رۆژی یەكەم و دووەمدا كۆنفرانس زۆر بە چڕی گفتوگۆی لەسەر هەر پێنج تەوەردا كرد.