هه‌ر لە چوارچێوەی كار و چالاكييه‌كاندا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به پەیوەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتيی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنى هاوکاريی هاوبه‌ش له بواره جياكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێشهاته ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و کوردستان و ناوچه‌ی که‌نداو، تاوتوێ کرد.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قاميگرى له ناوچه‌كه‌دا له ڕێگه‌ى بره‌ودان به زمانى لێكگه‌يیشتن و گفتوگۆى ئاشتييانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرژييه‌كان و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باس له ئاماده‌يى و ڕۆڵى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرا.