ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 6.4.2025 بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی ( پ د ك ) و پارێزگاری هەولێرو فەرماندە سەربازیەکان و کەسوکاری بریندارو شەهیدان و پیاو ماقول و سەرۆک عەشیرەتە عەرەب و نەتەوەکان، مەراسیمێکی شایستەی لادانی پەردە لەسەر مۆنیۆمێنتی شەهیدانی پێشمەرگەی کارەساتی بۆردمانی بە هەڵەی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە شوێنی کارەساتەکە لە نزیک ناحیەی دیبەگە بەرێوەچوو…
مەراسیمەکە کە لە لایەن لقی ٢٣ی پارتی رێکخرابوو، بە خولەکێک وەستان بۆ شەهیدانی ئەو رووداوەو سەروەریان بارزانی نەمرو کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەستی پێکردو دواتر قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە …
هەر لەو مەراسیمەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری بەرهەمی دەزگای سەتەلایتی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی ئازادی عیراق و رووداوی کارەساتباری 6ی نیسان پێشکەشکرا، کە تێدا 17 پێشمەرگە شەهید بوون و 46 پێشمەرگەی تر بریندار بوون، تێدا فەرماندە وەجی بارزانی و مەنسور بارزانی بە سەختی بریندار بوون …
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ئامادەبووان پەردەیان لەسەر مۆنیۆمێنتی شەهیدانی پێشمەرگەی ئازادی عێراق 2003 لادا…
شایەنی باسە هیزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ هەڵەی روودانی کارەساتەکە بە فەرمی داوای لێبوردنیان لە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان کردو پەرۆشی خۆیان بۆ ئەو رووداوە نەخوازراوە پیشاندا.