پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى براى به‌ڕێزم د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمارى پێشووى عێراقى فيدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ڕۆژنامه‌نووس به‌ڵێن ساڵح ـ ى برايان.
له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى به‌ڕێزيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو به‌ڵێن ساڵح وه‌ك ڕۆژنامهنووسێكى ديارى كورد و ڕۆڵه‌ى خانه‌واده‌يه‌كى تێكۆشه‌رى كوردستان، هه‌ميشه خزمه‌تى به دۆزى ڕه‌واى گه‌لى كوردستان كردووه و جێى خۆى كردووه‌ته‌وه. گيانى شاد و يادى به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/3/30