ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق د. بەرهەم ساڵح کرد بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەوان بەڵێن ساڵح-ی برای.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
د.بەرهەم ساڵح ، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.